نوسراوە هاتوەکان نوسراوە هاتوەکان .
هەواڵ و ڕاگایاندن

نوێنەری كونسوڵی توركیا سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەكات

نوێنەری كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات.

رۆژی 9/8/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە نوێنەری كونسوڵی توركیا لەهەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا باس لە رەوشی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی كراو كەموكوڕی و پێداویستیەكان بە لیستێك لەلایەن پەروەردەوە درا بە نوێنەری كونسوڵی توركیا بۆ هاوكاریكردنی بواری پەروەردەی لە پارێزگاكەدا وەك دابینكردنی كابینە و پێداویستی تاقیگە و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان.