بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات رێزی لێدەنرێت

ئەمرۆ چوارشەممە 2/10/2019 مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، پێشوازییان لە مامۆستا نازدار ئەحمەد بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات كرد ، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی و خانەنشین بوونی.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ستایشی رۆڵی مامۆستا نازدار ئەحمەدی كرد لە پێشخستنی كەرتی پەروەردە لە سلێمانی و هیوای سەركەوتن و تەمەن درێژی بۆ خواست.
وتیشی، داهاتوویەكی نزیكدا رێورەسمێكی شایستە بۆ خانەنشین بوونی مامۆستا نازدار رێكدەخەن.