بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ مامۆستایانی بیركاری و زانست كۆبووەوە

ئەمڕۆ 1/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ مامۆستایانی وانەكانی بیركاری و زانست كۆبووەوە لە سنوری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەو قوتابخانانەی كە لەساڵانی رابردوودا خوێندن تیایدا كرابوو بە ئینگلیزی و لە 19/8ی ئەمساڵدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پڕۆسەكە رابگرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان دوای گۆڕینی پڕۆگرامی ئەو دوو بابەتە بۆ كوردی، مامۆستایانی بەشداربوو راو سەرنجی خۆیان لەو بارەیەوە خستەڕوو، وە داوا كرا هۆیەكانی فێركردن بەپەلە بە زمانی كوردی چاپ بكرێت و بگەیەنرێتە قوتابخانەكان، هەروەها هەوڵبدرێت پڕۆگرامی زانست و بیركاری بە كوردی بخرێتە سەر (سی دی) و لەڕێگەی داتاشۆوە نمایشبكرێت، وە مامۆستایان زیاتر خۆیان ئامادەبكەن بۆ ئەم پڕۆسەیە.
لە كۆتاییشدا بڕیاردرا هەموو داواكارییەكان بە نوسراوی رەسمی بنێردرێت بۆ وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەوەی بودجەی تایبەتی بۆ تةرخانبكريَت و بە زوویی بگەیەنرێتە قوتابخانەكان.