نوسراوە هاتوەکان نوسراوە هاتوەکان .
هەواڵ و ڕاگایاندن

دوو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ له‌ سلێمانی نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه‌

دوو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی 5 قوتابخانه‌و خوێندنگا له‌ سنوری سلێمانی نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه‌ پێداویستیه‌كانی خوێندنیش بۆ قوتابخانه‌یه‌ك دابین ده‌كه‌ن.

 

bina2

دوو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی 5 قوتابخانه‌و خوێندنگا له‌ سنوری سلێمانی نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه‌ پێداویستیه‌كانی خوێندنیش بۆ قوتابخانه‌یه‌ك دابین ده‌كه‌ن.
ڤیان عه‌بدولباقی-پرۆگرام ئۆفیسه‌ر له‌ رێكخراوی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی (IRC) به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی 4 قوتابخانه‌ له‌ سلێمانی نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ (دواناوه‌ندی سۆران و دواناوه‌ندی خه‌بات و ئاماده‌یی شۆرش و ناوه‌ندی چوازی كچان) نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو پێداویستییه‌كانی خوێندن و مامۆستاش بۆ قوتابخانه‌ی عامودا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌كانی خۆرئاوای كوردستان ئاماده‌ ده‌كات.
وتیشی؛ كاره‌كانی ئه‌و قوتابخانانه‌ له‌ 17/8/2014 ه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌و تا 1/5/2015 ته‌واو ده‌بن و له‌گه‌ڵ 15 قوتابخانه‌ی دیكه‌ له‌ هه‌ولێرو دهۆك 2 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی دوو سه‌نته‌ری خوێندنی خێراش كه‌ بریتین له‌ سه‌نته‌ری به‌كره‌جۆ و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ خولی راهێنان بۆ مامۆستاكانیان ده‌كرێته‌وه‌و گه‌ر مامۆستاشیان نه‌بێت بۆیان دابینده‌كرێت.
ڤیان عه‌بدولباقی-پرۆگرام ئۆفیسه‌ر له‌ رێكخراوی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی راشیگه‌یاند، ئه‌و قوتابخانانه‌ی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ زۆرترین ئاواره‌ی ناوخۆیی و ده‌ركی تیایاندا ده‌خوێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هاورێ‌ ئه‌حمه‌د ره‌ئوف- ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار له‌ له‌ رێكخراوی (ریچ) به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی رێكخراوی (UNHCR) كه‌ بڕه‌كه‌ی 40 هه‌زار دۆلاره‌ قوتابخانه‌ی به‌رده‌قاره‌مان نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌.
وتیشی، له‌ 17/8/2014 نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و ماوه‌ی ته‌واوبونیشی 50 رۆژه‌.