به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی گوندی گرێزه‌ی كرد‌و ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له گونده‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی گوندی گرێزه‌ی كرد‌و ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له گونده‌كه.
پاش ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به قه‌زای سه‌ید سادق داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرد خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌ییان بۆ بكاته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/8/2014 مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌ید سادق، سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كرد.
پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خوێندنگایه‌كی ئاماده‌یی له گوندی گرێزه پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی میلاك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق.
گوندی گرێزه 150 خوێندكاری ئاماده‌یی هه‌یه‌و ئێستا له گوندی كانی پانكه ده‌خوێنن به‌هۆی نه‌بوونی خوێندنگای ئاماده‌یی له گونده‌كه‌یاندا.