قوتابخانەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار بەردەوامە لە پڕۆسەی خوێندن.
قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له سلێمانی به ناوی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار- ه‌وه ده‌كرێته‌وه.
مامۆستا شاهۆ كه‌مال تۆفیق- به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار به (سولی په‌روه‌رده)ی راگه‌یاند، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا پێكهێنرابوو بۆ یه‌كخستنی هه‌رسێ قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدارو دلێرو هه‌ندرێن پێشنیازی یه‌كخستنی هه‌رسێ قوتابخانه‌كه‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی كردووه‌و په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتیش بڕیاریداوه به یه‌كخستنی هه‌ردوو وقوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدارو هه‌ندرێن له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نوێ‌دا به‌ناوی قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی عه‌لی كه‌مال.
رونیشیكرده‌وه، بینای قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداری پێشوو به‌هۆی نه‌گونجاوییه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیه‌وه بڕیاری روخاندنی دراوه‌و خێرخوازێكیش بڕیاریداوه قوتابخانه‌كه دروستبكاته‌وه به‌مه‌رجێك بكرێت به‌ناوی خۆیه‌وه.
مامۆستا شاهۆ كه‌مال تۆفیق ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ناوی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نها بینای خوێندنگاكه‌ی گۆڕدراوه.