وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌: وەرزی نوێی خوێندن له‌ (9/10) ده‌ستپێده‌كات‌

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە 10ی مانگی داهاتوو وەزری نوێی خوێندن دەستپێدەكات.

 

wazeer

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە 10ی مانگی داهاتوو وەزری نوێی خوێندن دەستپێدەكات.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەریم ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2014/8/30، لەكۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند “وەك پێشتریش ئاماژەمان پێدابوو وەزری نوێی خویندنی ساڵی 2014-2015 لە10ی مانگی داهاتوودا دەسپێدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك دەوام دوا ناكەوێت”.

وەزیری پەروەردە، وتیشی” هەرچەند بەهۆی ئاوارەكانەوە زیاترلە 700 قوتابخانە ئاوارەیان تیدایە بەتایبەتی لە پاریزگای دهۆك بەڵام لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ گواستنەوەی ئەو ئاوارەنە بۆ شوێنی تر”.

وەزیری پەروەردە ئه‌و ده‌نگۆیانەشی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ دواخستنی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێێ‌ خوێندن ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: له‌ كۆی‌ (7000) هه‌زار خوێندنگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (700)یان ئاواره‌یان تێدا نیشته‌جێكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ریژه‌یه‌ زۆره‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای‌ دهۆك، به‌ڵام خوێندن له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت بیسه‌لمێنین ئه‌و دۆخه‌ی‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ كاریگه‌ی‌ سلبی‌ له‌سه‌ر ره‌وشی‌ خوێندن دروست ناكات.

وتیشی‌: “كه‌س بۆی‌ نیه‌ له‌ بری‌ ئێمه‌ بڕیار بدات له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن و ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان و ئێمه‌ش مانگێك به‌ر له‌ ئێستا دیراسه‌ی‌ دۆخه‌كه‌مان كرد و بڕیاری‌ دیاركردنی‌ رۆژی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وزاری‌ دوانزه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تیمان دا كه‌ بڕیاره‌ له‌ (9/21) ده‌ستپێبكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێێ‌ خوێندن له‌ (9/10)دا”.

له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ خوێندنی‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و شاری‌ موسڵن پێشتر رێوشوێنی‌ پێویستیان بۆگیراوه‌ته‌ به‌رو له‌ كه‌مپه‌كاندا مامۆستاو پرۆگرامی‌ خوێندنیان بۆ ئاماده‌كراو پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوه‌، به‌ڵام بۆ خوێندكارانی‌ شنگالیش هه‌ركات كه‌مپیان بۆ ئاماده‌كرا ئێمه‌ش پرۆگرامی‌ خوێندن و مامۆستای‌ پێویستیان بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانیش له‌ پرۆسه‌كه‌ دانه‌بڕێن.