پرسەنامە بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ 3/10/2019، نوسەرو روناكبیرو پەروەردەكاری دیاری كورد پڕۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسول، كۆچی دوایی كرد.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و لە بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هاوڕێ و دۆستانی دەكەین، داواكارین خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبوری خانەوادەكەی بدات.
پڕۆفیسۆر د. عیزەدین، لەگەڵ ئەوەی نوسەرو ئەدیبێكی دیاری میللەتەكەمان بوو، لەهەمان كاتدا پەروەردەكارێكی بە تواناو بە ئەزموون بوو، خزمەتێكی زۆری كەرتی پەروەردەو خوێندنی كردووە لە كوردستاندا.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رائەگەیەنین بەم بۆنە خەمناكەوە، هیوادارین دوا ناخۆشیتان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی