ئەمرۆ 5/10/2019 (ئالان حەمە سەعید) وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی رانیەیان كردو بەئامادەبوونی سەرپەرستیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمقام و (محەمەد كەریم) بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە، 10 پۆلی نوێی لە قوتابخانەی فانی كردەوە كەلەسەر ئەركی خێرخوازان دروستكراون، دواتریش سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رانیەی كردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسی سەرجەم بەشەكان كۆبۆوە.
هەروەها وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی سنوری پەروەردەی رانیە كۆبۆوەو جگەلە باسكردنی كێشەو گرفتەكان جەختی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی وەزارەت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی پەروەردە.
هەر لە درێژەی سەردانەكەدا، وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی رەنجی بنەڕەتیان كرد لە ناحیەی ژاراوەو پاشان سەردانی پشدەریان كردو بەیاوەری مامۆستا مەحمود حسێن و ژمارەیەك لە سەرپەرشتیاران سەردانی قوتابخانەی (ساوێن)یان كردو لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مامۆستان گفتوگۆیان كرد لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پرۆسەی پەروەردە لە ناوچەكەدا، دواتریش سەردانی قوتابخانەی (بابان)ی كرد.
هەر لەو سەردانەدا، وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا (هەوار رەسوڵ)یان كرد كە دووچاری نەخۆشییەكی درێژخایەن هاتوەو دوای ئەحواڵپرسینی هیوای تەمەن درێژی و زووچاكبوونەوەیان بۆ خواست.