بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە خانەوادەی لیا رێبین

ئەمرۆ سێشەممە 8/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە خانەوادەی لیا رێبین محەمەد.
ئامانجی سەردانەكەیان بەمەستی پێشكەشكردنی رێز و سوپاس و وەفا بوو بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كە لە ماوەی ڕابردوودا بە هەوڵی بەڕێزیان هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لیا رێبین ئەنجامدرا بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی لە وڵاتی ئەڵمانیا، كە لەلایەن قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆكرایەوە.
لە ئێستادا لیا رێبین لە قوتابخانەی شاكاری بنەڕەتی تۆماركراوە بۆ خوێندن.
خانەوادەی لیا رێبین و گروپی خۆبەخشی (گەڕانەوەی هیوا بۆ نەخۆش) سوپاس و پێزانینیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم فەرمانبەرانی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران دەربڕی.