بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی سابڵاخی بنەڕەتی كرد

ئەمڕ ۆ 23/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە یاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بە وەكالەت، سەردانی قوتابخانەی سابڵاخی بنەڕەتی كردو ئامادەی مەڕاسیمی كردنەوەی 3 پۆلی خوێندن بوو لە قوتابخانەی ناوبراو، كە لەلایەن مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیانەوە دروستكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیان كرد بۆ هەوڵو ماندوبوونیان، كە هەمیشە هاوكارو خەمخۆری بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردەبوون، بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی.