ئەمڕۆ ۲٤-۱۰-۲۰۱۹ لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی مامۆستا جەمال عەبدول کەسایەتی شاری سلێمانی و نوێنەری پەروەردەکان، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆی ئەو هاوکارییەی ئاشکراکرد کەلەکەمپینێکی چەند ڕۆژەدا لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و کەسوکاریانەوە لە پەروەردەی قەزاکان و بەشەکانی ناو دیوان وخوێندنی ناحکومی و چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوەو بڕەکەی ۲٥۲ملیۆن و ۸۸۰هەزار.
هەر لەکۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین هاکاری دیوان و چاپخانەی وەزارەتی ڕادەستی نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، دواتریش نوێنەرانی هەر ۱۲ پەروەردەی قەزاکان هاوکارییەکانیان پێشکەش بە نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، کۆی ئەو هاوکارییەی کۆکراوەتەوە بەم جۆرەبوو:
– چاپخانەی وەزارەت/ ۲۷٥۰۰۰
– دیوانی پەروەردەی گشتی/ ٥۳۰۷۷٥۰
– خوێندنی ناحکومی/ ٥۸۷۸۷٥۰
– پەروەردەی ڕۆژئاوا/ ۳۳۳۲۱۲٥۰
– پەروەردەی ڕۆژهەڵات/٤۳۷۸٥۰۰۰
– پەروەردەی ڕانیە/ ۳۳۲۳۲۷٥۰
– پەروەردەی چەمچەماڵ/ ۳۳۹۷۸۰۰۰
– پەروەردەی شارباژێر/ ٥۲۷۱٥۰۰
– پەروەردەی دوکان/ ۲۰۰۰٤۲٥۰
– پەروەردەی پینجوێن/ ۸٥۲۸٥۰۰
– پەروەردەی شارەزوور/ ۹٥۱۰۰۰۰
– پەروەردەی سەیدسادق/ ۱۷۲۹۷٥۰۰
– پەروەردەی دەربەندیخان/۲۳۲۹٤٥۰۰
– پەروەردەی قەرەداغ/ ۸٦۳۷٥۰
– پەروەردەی پشدەر/ ۱۲۸۲٥۰۰۰
کۆی گشتی/ ۲٥۲۸۸۰۰۰۰
دوای پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیش مامۆستا دڵشاد عومەر ڕایگەیاند گەیاندنی هاوکارییەکان بەردەوامەو لێژنەیەکی تایبەت لە دیوانی پەروەردە هاوکارییەکان وەردەگرێت.
هەروەها نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لەوتەیەکدا سوپاسی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرجەم پەروەردەکانی کرد بۆ هاوکاریکردنی براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان.