ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سوپاسی پەروەردە ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ 27/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
مەبەستی سەردانەكە بۆ دەستخۆشیكردن بوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كە هەستا بە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان، وە توانرا زیاتر لە 250 ملیۆن دینار كۆبكرێتەوە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندكارانەوە بۆ ئەو مەبەستە، وەك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەنرا رۆژی پێنج شەممە 24/10/2019.
بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند كە ئەوە ئەركێكی نیشتمانییەو پێویستە لەسەر هەموومان كە پشتگیری لە برا كوردەكانمان بكەین لە رۆژئاوای كوردستان.