بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی خوێندنی پیشەیی

ئەمڕۆ 4/11/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی، پێشوازیكرد لەو مامۆستایانەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە نێردرابوون بۆ بەشداربوون لە خولی پڕۆگرامی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەكنیكی لە عیراق.
هەروەها بڕوانامەی دەرچوونی خولی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان بەخشرا بەو مامۆستایانەی كە بەشداربوون لە خولەكەداو ژمارەیان 11 مامۆستایەو بوونەتە راهێنەری پڕۆژەكە.
خولەكە لەلایەن یەكێتی پەوروپاوە پشتگیری كراوەو، لەلایەن رێكخراوی (یۆنسكۆ)و ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانییەوە جێبەجێ كراوە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان بە ئامانجی پێشخستنی خوێندنی پیشەیی بۆ رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ نەوەی داهاتوو.