ئەمڕۆ 3/11/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری، وەجبەی دووەمی بەشداربووانی خولی بنیادنانی تواناكانی بەسەركردەوە، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان، كە كۆمەڵێك سەرپەرشتیاری تازە بەشداری تێدا دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئاماژەی بەگرنگی رۆڵی سەرپەرشتیاران كرد لە بەرەوپێشچوونی كەرتی پەرەوەردەو هەڵسەنگاندنی قوتابخانەو خوێندنگاكان بەباشترین شێوە.