ئەمڕۆ 31/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ هۆبەی توێژەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرپەرشتیارانی رێنماییكارانی پەروەردەیی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە میكانیزمی كاركردنی هۆبەكەو كاروباری سەرپەرشتیارانی رێنماییكارانی پەروەردەیی، وە رونكرنەوەی كارە كارگێڕیەكان و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی كارەكانیان.
بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند كە رێنماییكاری پەروەردەیی كۆڵەكەیەكی گرنگی پڕۆسەی پەروەردەیەو رۆڵێكی سەرەكییان هەیە لە چارەسەركردنی كێشەكانی پەروەردە.