هۆڵی پراكتیكی لە ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار كرایەوە

ئەمرۆ 31/10/2019 مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی سەردانی ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزاری كرد و هۆڵی پراكتیكی بۆ خوێندكارانی ئامادەییەكە كردەوە كە بۆ دروستكردنی خواردن و پێگەیاندنی خوێندكاران لەوبوارەدا سودی لێوەردەگیرێت ، تاكو زیاتر ئاشنابن بە شێوازی دروستكردنی خواردن و چۆنیەتی پێشكەشكردنی ، تا لەداهاتوودا بتوانن لەشوێنە گەشتیارییەكاندا خزمەت بە بواری گەشتوگوزار بكەن. یاریدەردەری بەڕێوبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. جەختیشى كردەوە لە داهاتوودا هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و سود وەرگرتن لە كادرانی پیشەیی لە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا.