رێكخراوی رۆژی سوری كوردی سوپاسی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌كات

رێكخراوی رۆژی سوری كوردی له‌ وڵاتی سوید له‌ ماڵپه‌ری خۆی سوپاسی پارێزگای سلێمانی و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان كۆكرابویه‌وه‌ له‌ رۆژی 24/10/2019 .
هاوکارییەكه‌ لەکەمپینێکی چەند ڕۆژەدا لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و کەسوکاریانەوە لە پەروەردەی قەزاکان و بەشەکانی ناو دیوان و خوێندنی ناحکومی و چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە كۆكرابونه‌وه‌ كه‌ بڕەکەی زیاتر له‌ 250 ملیۆن دینار بووه‌.
پاشان لەکۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هاوكارییه‌كان ڕادەستی نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا.

لینكی هه‌واڵی رۆژی سوری كوردی له‌ وڵاتی سوید

Silemani, Bashur 🙏❤️Stort tack till Silemani provinsen, Bashur (irakiska delen av Kurdistan) som har donerat ca:…

Posted by Kurdiska Röda Solen on Sunday, October 27, 2019