بەڕێوەبەری گشتی خولی پەروەردەی تایبەت بەسەردەكاتەوە

ئەمڕۆ 6/11/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان، خولی پەروەردەی تایبەتی بەسەركردەوە بۆ ئەو مامۆستایانەی كە لەناوەندەكانی خوێندندا وانە بە قوتابان و خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەلێنەوە.
لە خولەكەدا مامۆستایان بە شێوەیەكی ئەكادیمی و زانستی راهێنانیان پێدەكرێت تا بتوانن زیاتر خزمەت بكەن لەو بوارەدا.
بەڕێوەبەری گشتی رۆڵی مامۆستایانی بەشداربووی بەرزنرخاندو دەستخۆشی لێكردن كە ئەركێكی جیاوازتر جێبەجێ دەكەن، وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.