ئەمرۆ 6/11/2019 مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی، لە هۆڵی شەهید شەوكەت لەگەڵ بەڕێوەبەرو یاریدەدەری پەروەردەی پیشەیی كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا مامۆستا دڵشاد ئاماژەیدا بەگرنگی خوێندنی پیشەیی لە قوتابخانەو خوێندنگەكان و سودوەرگرتنی خوێندكاران لە وەرشە بۆ ئاشنابوونیان بەكارە پیشەییەكان.
دواتریش بەڕێوەبەرو یاریدەدەری ئەو قوتابخانانەی خوێندنی پیشەییان تێدایە باسیان لە كێشەو گرفتەكانیان كردوو بەڕێوەبەری گشتیش بەڵێنی پێدان بەپێی تواناو دەسەڵاتەكانی هاوكارییان بكات بۆ بەرەو پێشبردنی خوێندنی پیشەیی.