بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە قوتابخانەی هونەری بەسەركردەوە

لەچوار چێوەی بەسەركردنەوەكانیدا بۆ ئاگاداربوون لە پرۆسەی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمرۆ 25/11/2019 مامۆستا ( دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی هونەری بنەڕەتی كردو لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایانی قوتابخانە بەدواداچوونی كرد بۆ پرۆسەی پەروەردە لە قوتابخانەكەدا.