شەتلگەی پەروەردەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، پرۆسەی دابەشكردنی شەتڵ و نەمامی بەسەر پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستپێكردوەو بڕیارە 25 هەزار شەتڵ بدرێتە پەروەردەی قەزاكان بۆ ئەوەی بەسەر قوتابخانەو خوێندنگەكاندا دابەش بكرێت.
بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی دابەشكردنی شەتڵەكان بەسەر پەروەردەكاندا، ئەمرۆ 25/11/2019 مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی شەتڵگەی پەروەردەیی كردو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی شەتڵگەكە كرد، كەتوانیویانە خزمەتێكی بەرچاو بە سەوزكردنی قوتابخانەكان بكەن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.