ئەمڕۆ 21/11/2019، بە چاودێری بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، كەمپی مەشق و راهێنانی پەروەردەی جەستەیی بۆ مامۆستایانی وەرزشی قوتابخانەی بنەڕەتی و باخچەكانی ساوایان بەڕێوەچوو لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە، كە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ چالاكی وەرزش و جوڵەی منداڵ (CAPS)و رێكخروی گەشەپێدانی وەرزشی كوردستانەوە كرابووەوە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لە كۆتایی كەمپەكەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هەردوو رێكخراوەكە، هەروەها بڕوانامە بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو، وە منداڵانی باخچەكانیش خەڵاتكران.