ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چالاکی وەرزشی منداڵان  بەناونیشانی ( جوڵەی منداڵان و بازنەی یەکەمی خوێندنی ) خولێکی وەرزشی بۆ مامۆستايان و سەرپەرشتیارانی باخچەی ساوایان و قوتابخانەی بنەڕەتی پەروەردەکانی سەربه بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبەڕێوبەرێتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی دەکاتەوە،  خولەکەش لەلایەن د ئەمین غوڵامی سەرپەرشتی دەکرێت و وانەکانیش لەلایەن مامۆستایان حسێن زادەو سەعید تاهیر بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی دەوترێنەوەو بەشداربووانیش دوای تەواوکردنی خولەکە وەک ڕاهێنەر لەپەروەردەکانیان خول بۆ مامۆستایانی وەرزش دەکەنەوە.
بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکەش  ئەمڕۆ ۲۱/۱۱/۲۰۱۹ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوبەرێتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی کردوو دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارو مامۆستایانی ڕێکخراوەکە کردوو هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربوان خواست.








