ئەمڕۆ 20/11/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر ساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بەوەكالەت و بەڕێوەبەری چالاكی هونەری، لە هۆڵی قوتابخانەی پێشكەوتن، پێشانگای هاوبەشی بڵاوكراوەی مامۆستایانی هونەر كرایەوە، لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات.
پێشانگاكە لەلایەن یەكەی چالاكی هونەری پەروەردەی رۆژهەڵاتەوە كراوەتەوەو دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی (رەئوف عەلی ئەفەندی) بنەڕەتیی كرد.