بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەڕۆ

ئەمڕۆ 25/11/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز دابان محەمەد عارف بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەڕۆ.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەڕۆ داوایكرد خوێندنگاكانی ناحیەكە نۆژەنبكرێتەوە هەروەها پێداویستیەكانیان بۆ دابینبكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیش بەلێنیدا بەپێی توانا هاوكارییان بكلات، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەری ناحیەكەی كرد، بۆ خەمخۆری پڕۆسەی پەروەردەو خوێندنە لە ناوچەكەیدا.