ئەمڕۆ 26/11/2019، كۆبوونەوەی گروپی پەروەردەیی سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی هەریەك لە سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی، رێكخراوی OCHA، رێكخراوی UNHCR، رێكخراوی Qandil، نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ لە سلێمانی، ئاوارەكانی رۆژئاوا، كاروباری كۆمەڵایەتی، لە گەڵ چەند رێكخراوێكی ناحكومی و خێرخوازی ئامادەبوون، تیایدا باس لە كێشەو گرفتەكانی خوێندنی ئاوارەكانی ناوخۆو پەناهەندەكانی سوریاو رۆژئاوای كوردستان كرا، لە خوێندنگەی ناو كەمپەكان و دەرەروەی كەمپەكان، وە میكانیزمی چارەسەركردنیان و دابینكردنی پاڵپشتی دارایی و پێداویستیەكانیان.