پەیامی پیرۆزبایی

قوتابیانی خۆشەویست
مامۆستایانی بەڕێز
سەرپەرشتیاران
بەڕێوەبەران و لێپرسراوان و فەرمانبەران و کارمەندانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زاینی پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین، جێگەی شانازیمانن کە بە هەمووان بەردەوامیتان داوە بە پرۆسەی پەروەردە و خزمەتی نەوەکانی دواڕۆژ وە سه‌رباری ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان ڕۆژانە بەڕێک و پێکی کاروباری هاوڵاتیان بەڕێ دەکەن. دەستی ماندووبونتان دەگوشین، بەهیواین بە گیانێکی نوێگەری و یەکتر قبوڵکردنی زیاتر بتوانین لە ساڵی نوێی زاینی دا خزمەتی زیاتر بکەین.

دایکان و باوکانی بەڕێز
ئەو پشووەی بەبۆنەی ساڵی نوێ وەیە گرنگە، بۆیە پێویستە هەمووان لە خزمەتی نەوەی دووا ڕۆژو ڕۆڵەکانتان گرنگی زیاتریان پێ بدەن بۆ کۆشش و خوێندن.چونکە لەدوای پشووەکان تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمە وە هەمووان لە خزمەتی قوتابیان و خوێندکاران کۆشش دەکەین.
بەهیوام لەخۆشیدا بن و بە هەمووان پرۆسەی پەروەردە و خوێندن و خوێندەواری سەربخەین، له‌ ساڵی نوێدا داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێ بكرێت.

بەڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٤/١٢/٢٠١٩