خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئه‌مڕۆ سێ شەممە 24-12-2019، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر محه‌مه‌د کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لەئەندامانی لیژنەی رێکخراوی مانگی سوری کوردی .
لە دیدارێکدا مانگی سوری کوردی سوپاسی بە ڕێوەبەری گشتی کردو خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە بەڕێوە بەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکان لە پای ئەو هاوکاریەی کەکۆکرابۆوە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا لەلایەن بە ڕێوەبەرێتی پەروەردەکانی سە ربەبەرێوەبەراتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .
رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، لە هەڵمەتەکەدا بڕی ٢٦٣،٤٦٩،٠٠٠ دینار کۆکرایەوەو لەکۆنفرانسێکدا بڕی ئەو هاوکارییە بەخشرایە لیژنەی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان و رێکخراوی مانگی سوری کوردی بۆ هاوکاریکردنی کوردانی رۆژئاوا .