بەڕێوەبەری گشتی سەردانی کارگەی دارتاشی کرد

ئەمڕۆ ٥/١/٢٠٢٠ بەڕێز (دڵشاد عمر محمد کریم) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی کارگەی دارتاشی و ئاسنگەری و پلاستیکی کرد لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی دەوام دا لە سەردانەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ فەرمانبەرانی کارگە دەربڕی بەبۆنەی کۆچی دوایی (فاروق رؤوف حمە امین) بەڕێوەبەری کارگەی دارتاشی و ئاسنگەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی بەڕێوەبەرەکەی بەرز نرخاند کە تا لە ژیاندا بوو کارەکانی بەباشی بەڕێوە بردووە،داوای لە یەزدان کرد ڕۆحی شاد بێت.بەڕێوەبەری گشتی داوای لە فەرمانبەران کرد کە زیاتر خزمەت بکەن بە پرۆسەی پەروەردە.

(فاروق رؤوف حمە امین) بەڕێوەبەری کارگەی دارتاشی و ئاسنگەری و پلاستیکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٦/١٢/٢٠١٩ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردو پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو هاوڕێیان و دۆستانی دەکەین هیوادارین خوای گەورە لێی خۆش بێت.