ئەمڕۆ 6/1/2020 مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و لێپسراوی بەشەکانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو (فاروق ڕؤوف حمە امین) بەڕێوەبەری کارگەی دارتاشی و پلاستیکی کرد کە لە ڕۆژی (26/12/2019)کۆچی دوایی کرد.
لە سەردانەکەیاندا هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەی کۆچکردوو دەربڕی پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردو لە خوای گەورە داواکاربوون کە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.خانەوادەی کۆچکردوو سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەران و لێپسراوی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە لەیەکەم ڕۆژەوە ئامادەییان هەبووە لە پرسەکەدا.