زانیاری نوێ له‌سه‌ر سیسته‌می E-Parwarda

بە مەبەستی‌ ئاسانکاری‌ لە تۆمارکردنی‌ زانیاری‌ بۆ سەر سیستەمی‌ E-Parwarda، ئەو خانانەی‌ (ژ. دۆسیەی‌ کەسی‌ ، ڕێکەوتی‌ کارکردن لەم بەشە ، ڕێکەوتی‌ پلەی‌ وەزیفی‌ ، ڕێکەوتی‌ پیشە و پسپۆڕی‌) ناچالاک کراون، لەبەر ئەوەی‌ دەستکەوتنی‌ ئەو زانیارییانەی‌ سەرەوە پێویستییان بە سەردانیکردنی‌ بەشی‌ دۆسیە (اضبارة)ی‌ مامۆستایان و فەرمانبەران هەیە لە دیوانی‌ پەروەردەکان.
وە زانیارییەکانی‌ تر کە لە سیستەمەکەدان لەناو قوتابخانەدا هەن. وە دووپاتی‌ دەکەینەوە پێویستە سەرجەم زانیارییەکانی‌ سیستەمەکە تاوەکو ١٦/١/٢٠٢٠ تۆمار بکرێن بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەری‌ قوتابخانە بەرپرسیار دەبێت.