ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٨ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لەهەردوو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێزان مامۆستا اسماعیل و مامۆستا بەرزان کرد بەمەبەستی گەیاندنی کێشە و گرفتی داواکاری ژمارەیەک باخچەو قوتابخانەو خوێندنگە.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی دا بەپێی توانا.