دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٧ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی عمر صالح احمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە وەکالەت و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی ڕۆژهەڵات تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەسەرکردەوە.
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ئامادەیی ئاگری داغ، ئامادەیی موکریانی کوڕان، ئامادەیی تیشکی کوڕان و قوتابخانەی علی کمالی بنەڕەتی کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست کە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.