بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بە وەکالەت پێشوازیکرد لە دەزگای مرۆیی مام

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦/١/٢٠٢٠ بەڕێز (عمر محمد امین) بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت پێشوازیکرد لە ستافی دەزگای مرۆیی مام، کە پێکهاتبوو لە بەڕیزان (فەلاح سەڵاح) سەرۆکی دەزگاو (هاشم علی) بەڕیوەبەری پەیوەندیەکان (ئاهەنگ جواد) بەڕێوەبەری سێکتەری پەروەردە، لە سەردانەکەیاندا باسی هەماهەنگی نێوان پەروەردەو دەزگای مرۆیی مام کرا.