دوا کات بۆ داخڵکردنی داتای قوتابخانەکان و میلاکات ٩-٢-٢٠٢٠ دەبێت

بە مەبەستی پێدانی کاتی زیاتر بە قوتابخانەکان بۆ تۆمارکردنی زانیاریەکانیان بۆ سەر سیستەمی e-Parwarda ، وە لەسەر داوای زۆربەی قوتابخانەکان و ڕاهێنەرانی پەروەردەی قەزاکان و لیژنەکانی سیستەمەکە لە پەروەردەی گشتی پارێزگاکان ، لیژنەی e-Parwarda لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی سیتستەمی e-Parwarda، تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٩ کە بۆ کۆتا جارە ماوەکەی درێژدەکرێتەوە، لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەر کەم و کوڕیەک لە تۆمارکردنی زانیاریەکانیان.
وە ئاگاداری پەروەردەی گشتی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان دەکەینەوە کە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٩ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی زانیاری میلاکاتیان بۆسیستەمی e-Parwarda.