مەڕاسیمی ڕێزلێنانی مامۆستایانی هونەری باخچەو قوتابخانە ناحکومییەکان

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٢١ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت و بەڕێوەبەری چالاکی هونەری قوتابخانەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری خوێندنگە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانی هەنی ناحکومی لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی هونەری باخچەی منداڵان و قوتابخانە ناحکومییەکان لە پای بەشداربوونیان لە پێشانگەی شێوەکاری سەمای ڕەنگەکان کە لە (٢٠١٩/١١/٢٣) لە گەلەری نیشتمانی ئەمنەسورەکە کرابووەوە.
هەروەها پێشانگەکە و مەڕاسیمەکە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرێتی چالاکی هونەری سلێمانی و بەسپۆنسەری باخچەی منداڵانی هەنی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایانی هونەر خواست و دەست خۆشی لێ کردن بە کردنەوەی پێشانگەیەکی هونەری.