“لیا گیان لە بێهیوایی رزگاربكە”

رۆژی 23/10/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە گرووپی خۆبەخشی (با منداڵەكانمان لە بێهیوایی رزگاربكەین) كە كەمپینێكیان راگەیاندووە بە ناوی (لیاگیان لە بێهیوایی رزگاربكە) بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ لیای تەمەن 7 ساڵ كە لەزگماكییەوە تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا هاوكاریان بكات و داوای لە مامۆستایان و كارمەندانی پەروەردەكرد لە كاتی مۆۆچە وەرگرتندا یارمەتی كەمپینەكە بدەن، بەتایبەتی كە چەند جارێك بانگەوازی بۆكراوە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و حكومەتیش كەمتەرخەم بووە لەم بارەیەوە بەهۆی ئەو قەیرانەی رووی لە هەرێم كردووە.