ئەمرۆ چوارشەممە 25/10/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی تەكنیكی و فەرمانبەرانی شارەزای تاقیكردنەوەكان، لەسەرجەم پەروەردەكان كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر كەمو كوڕیەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی ساڵی رابردوو دوا بەمەبەستی چارەسەركردنیان لەمساڵدا.
پاشان نورەدین عوسمان سەعید بەڕێوەبەری تەكنیكی گفتوگۆی لەگەڵ ئامادەبووان كرد دەربارەی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە ئەزمونەكان و خوێندكاران و ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكی بۆ ساڵی 2017 – 2018 و چۆنیەتی دابەشكردنی خوێندكارە دەرەكیەكان بەسەر خوێندنگاكاندا.