بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت سەردانی بەشی برایلی لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٢٩ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پرۆگرامەکان و خۆیەتی و پلاندانانی پەروەردەیی و فێرکرنی پیشەیی و چالاکی هونەری قوتابخانەکان سەردانی کتێبخانەی گشتی سلێمانییان کرد، لەلایەن ئالان حمە رؤوف بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
بە مەبەستی خزمەتکردن بە بواری پەروەردە و بەتایبەتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخراوی (پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ کوردستان) بەشی برایلی وەک دیاری بەخشیوەتە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کە ٦٠٠ کتێب بە نووسینی برایل و دەنگی و کۆمپیوتەری دابین کردووە هەروەها کتێبەکانی زمانی ئینگلیزی (Sunrise) قۆناغی ئامادەیی پۆلی ١٠ و١١ ی بە نووسینی برایلی تایبەت بە نابینایان چاپکردووە و پێشکەشی کردووە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەکان.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بۆ ئەو مەبەستە دەست خۆشی لێکردن و هەوڵ و ماندووبونیانی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.