پێشانگەی پۆستەری قوتابخانە ناحکومییەکان کرایەوە

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٢٩ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت بە یاوەری بەڕێوەبەرانی خۆیەتی و پلاندانانی پەروەردەیی و فێرکردنی پیشەیی و پڕۆگرامەکان و چالاکی هونەری قوتابخانەکان سەردانی پێشانگەی پۆستەری مامۆستایانی قوتابخانە ناحکومییەکانی کرد.
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە بەشداری ٣٠ قوتابخانەی ناحکومی پێشانگەی پۆستەری مامۆستایانی قوتابخانە ناحکومییەکان کرایەوە لە گەلەری (ئازاد شەوقی) بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت دەست خۆشی لە مامۆستایان کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.