کۆبوونەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوە بەراییەکان بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٩-٢٠٢٠)

ئەمڕۆ (٢٠٢٠/٢/٢) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی نزیکبوونەوە لە تاقیکردنەوەی بەرایی ساڵی خوێندنی(٢٠١٩-٢٠٢٠) لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هۆڵی تاقیکردنەوە بەرایییەکان کۆبووەوە کە ژمارەیان(٦٥) هۆڵی تاقیکردنەوەیە وە ژمارەی خوێندکاران کە داواکاریان پێشکەش کردووە (٤٦٨٠) قوتابی و خوێندکارە کە وا بڕیارە لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٢/٨ کاتژمێر (١)ی پاش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێنماییانە کرا کە لەلایەن لیژنەی باڵای ئەزموونەکانەوە دیاری کراوە تایبەت بە تاقیکردنەوە بەراییەکان و چۆنێتی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان.