گەیاندنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٣ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەکر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و حەوێز محمد سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا و لەتیف حسین سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە سەردانەکەیاندا مەبەست لە گەیاندنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاواو یەکەی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی ڕۆژئاوا بوو لەگەڵ ڕێکخراو و کۆمەڵگەی خۆجێ ی کە لە بەرواری ٢٠٢٠/١/٢٣لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی گەیاندنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی دا بۆ وەزارەتی پەروەردە لەمبارەیەوە لە داهاتوودا کاری زیاتر بکرێت بە مەبەستی بەشداریپێکردنی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی خۆجێ ی تا بتوانرێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی پەروەردە دروست بکات.