بەڕێوەبەری گشتی ڕێزوسوپاسی بەخشییە بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی و سەرپەرشتیارێک

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٦ بە بۆنەی وەرگرتنیان لە خوێندنی دکتۆرا وە جیابوونەوە لە کارەکانیان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێزو سوپاسی ئاڕاستەی هەردوو بەڕێزان
ئاکۆ عبدالمجید سعید بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی و رحمان رسول فتاح جێگری سەرپەرشتیاری یەکەمی ئامادەیی و پیشەیی ڕۆژئاوای کرد، لەبەر دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پرۆسەی پەروەردە لەو ماوەیەی لە ئەرکەکانیاندا بوون وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بە بەدەست هێنانی نمرەی بەرز لە خوێندنی دکتۆراکەیان بۆ ئەوەی لە ئایندەدا خزمەتی ووڵاتەکەمان بکەن.