سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٦ ، مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌گه‌ڵ مامۆستا عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ وه‌كاله‌ت سەردانی قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی کرد.
مەبەست له‌ به‌سەرکردنەوەی چه‌ند هۆڵێکی خوێندن بوو کە لەلایەن قوتابخانەکەوە بۆ قوتابیان دابین کراوە بە شێوەیی پراکتیکی کە هەموو پێداوستیەکانی هۆیەکانی فێرکردنی تێدا دابین کراوە تا قوتابیان سوودمەندبن لە شێوازی وانە ووتنەوە لەلایەن مامۆستاکانەوە ئەمەش دەبێتە هۆکاری زیاتری فێرکردن و پێگەیاندنی قوتابیان.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی مامۆستایانی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبونه‌یان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ كردوه‌.