تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٨، مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی ژمارەیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەرایی خوێندکارانی دەرەکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی کرد.
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)، ٤٦٨٠ خوێندکار بەشداریدەکەن لە تاقیکردنەوە بەراییەکان و دابەشکراون بەسەر ٦٥ هۆڵدا، ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە خوێندکارانی دەرەکی بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵدا بکەن.