ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی دەرەکی

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئاستەنگی هاتووچۆ لەنێوان بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/٢/١٠) تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە (٢٠٢٠/٢/١٥) بەهەمان خشتەی ڕاگەیەندراو، ئەمەش بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیانی تاقیکردنەوە بەراییەکانە. واتە ڕۆژی شەممە هەمان خشتەی تاقیکردنەوەی ڕۆژی ئەمڕۆ کە دووشەممە (٢٠٢٠/٢/١٠) پەیڕەو دەکرێت.