ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه‌

دوای راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رێزان پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوی ئیداره‌ی راپه‌رین و ژماره‌یه‌ك له‌ قایمقامه‌كان و گشت به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا رۆژی سێشه‌ممه‌ 11/2/2020 له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بڕیارماندا له‌ گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو ده‌بێت له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، هه‌روه‌ها ئاگاداری لیژنه‌ی موچه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی موچه‌ سه‌ردانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ رێزدا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی