رونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردەوە

دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیس بووک . دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەروکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە
۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰