ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٤ مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ڕێکخراوی خێرخوازی کەریمی عەلەکە کرد لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، کە ڕێکخراوی ناوبراو شەش ئامێری تایبەت بە پاکژکردنەوەی فەرمانبەرانی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کە لەلایەن بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ سپۆنسەری کرابوو.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زۆر سوپاسی بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ و ڕێکخراوی خێرخوازی کەریمی عەلەکە دەکەین هیوای سەرکەوتن دەخوازین بۆیان و نمونەیان زۆر بێت.